ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە سەهۆڵەکەی سلێمانی
خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و رایکرد
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلدا و رایکرد.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی نیسان پاتڕۆڵەکە، سەرەتا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێڵێکدا و دواتر رایکرد بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکەدا و دوای ئەوەش خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا، شۆفێرەكەش ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر شەقامەکە جێهێشت و رایکرد.
وتیشی، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، جگە لە زیانی ماددی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر