لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێ پرسی نەبونی داتا لە عێراق و هەرێم تاوتوێ دەکرێت

دیلان محەمەد جەزا

سبەینێ دووەمین کۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بەڕێوەدەچێت و تیایدا تیشک دەخرێتە سەر کەمی داتا لە کوردستان و عێراقدا.

ئامانج شەوکەت موشیر دامەزرێنەر و ڕێکخەری ڕێکخراوی مید بە 964 وت، کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر گەشەپێدانی ئابوری لە ئاستێکی ناوچەیدا.

باسی لەوەکرد، بۆ ئەمساڵ تیشکیان خستوەتە سەر داتا، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان داتا کەمە و کێشەی تێدایە، هاوڵاتیان ناتوانن بەکاریبهێنن بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و بابەتی بڕیاردان.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن