دەڵێن "تاعونە"
نەخۆشیان تێکەوتووە و هەر بەرخ و مەڕە مردار دەبێتەوە
9 64+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە شارۆچکەى بەحرکەی سەر بە هەولێر، مەڕداران گرفتاربوون بەدەست نەخۆشییەکەوە و وەک خۆیان دەڵێن، نەخۆشییەک بڵاوبووەتەوە و هەر مەڕ و بەرخە مردار دەبێتەوە.
سیامەند جەبار یەکێک لە مەڕدارەکانى سنوورى بەحرکەیە بە964ـی وت،”پێنج رۆژە بەبێ هۆکار مەڕ و بەرخەکانمان مردار دەبنەوە، دەرزى و دەرمانیشمان پێداون، بەڵام هیچ چارەیەک نییە و بەردەوامە”.
وەک باسى دەکات، شەو دەخەون گرفت نییە، بەیانى هەڵدەستن چوار پێنج مەڕو بەرخ مردار بوونەتەوە.
سەمەد جەبار خاوەنى رانەمەڕەکەیە و براى سیامەندە، بۆ 964 روونى کردەوە، لە 100 بەرخ سێ دانەى سەلامەتە، دەرزی و دەرمانیش چارەسەریان ناکات و بەبەرچاویانەوە دەمرن، وەک ئەوەى دەڵێت،”تاعونە”بڵاو بووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح