زێڕ هەرزان بوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێبووەوە – وێنە؛ ئەرشیفی 964
عەیار 21 بە 623 هەزار دینارە
نرخى زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
964+
وریا فەتاح
نرخى زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و ئەمڕۆش جارێکى دیکە هەر مسقاڵێکى زێڕ چەند هەزار دینارێکى چووەسەر.
بۆ ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2936 دۆلارە.
بەرمەبناى ئەو بەرزبوونەوەیە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 712 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 653 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 623 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
چوارشەممەى رابردوو، هەندرێن وەرتى سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر لە بارەى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ بە 964ـى وت،”هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى زێڕ ئەوەیە خواستى نێودەوڵەتى لەسەرە، دنیا رووى لە کڕینى زێڕ کردووە، کۆمپانیا گەورەکان و وڵاتانى وەک هیندستان و ئەمەریکا و سەنگافورا و چین و بازرگانان، زێڕ دەکڕن”.
وەک باسى دەکات، ئەو بەرزبوونەوەیە خواستى کڕینى لە بازاڕى ناوخۆ کەمکردووە، خەڵک پێویستى نەبێت نایکڕێت.
“جاران ئەگەر زاوایەک 30 مسقاڵ زێڕى کردبا 6500 دۆلارى تێدەچوو، ئێستا 15 مسقاڵ سەروو حەوت هەزار دۆلارە” هەندرێن وەرتى واى وت.