هەواڵەکان

ملپێچی جوتیارەکە غازی بڕی و هەوڵێکیش هەیە خوێندن لە سلێمانی دەستپێبکاتەوە

ژووری هەواڵ

پێتان سەیر نەبێت ئەگەر بڵێم وێنەی ملپێچی جوتیارە کوردەکەی سەرگەڕان و بەزمی تراکتۆرەکە قەیرانی غازی لە دەوروبەری کەرکوک دروستکردووە.

قسەیەکی جدی هەیە کە لە سلێمانی مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و خوێندن دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە تائێستا مامۆستا ناڕازییەکان هیچ قەولێکیان نەداوە.

تەرمی ئەبو سەنا پیاوە دیارو مەشهورەکەی سلێمانی گەڕایەوەو ئەمڕۆ هەر لە فڕۆکەخانەوە برایە کۆیەو دوای ئەوەی لە کڵێسای مەریەمی پاکیزە نوێژی لەسەر کرا، ئینجا لە گوندی هەرمۆتە بەخاک سپێردرا.

رێوی و داڵەکەی دەڤەری بارزان هەر باسیان دەکرێت، هێشتا دیار نییە بۆچی پێکەوە مردوون، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە پێکەوە شەڕیان کردبێت و یەکیان فەوتاندبێت.