بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی بومەلەرزە هۆشداری دەدات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی هەڵمەتێکی راگەیاند و بە نوسراو رێنمایی دەدات بە هاوڵاتیان لەبارەی شێوازی خۆپاراستن لە کاتی بومەلەرزە و رووداوە نەخوازراوەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند تیمێک لە کارمەندانی بەرگری شارستانی سلێمانی چوونە ناو بازاڕ و بەشێوەی چاپکراو ژمارەیەک بڵاوکراوەیان بەسەر خەڵکدا دابەشکرد.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەم رێنماییانەی تێدایە:

لەکاتی رودانی زەمین لەرزە هەوڵبدە بگەیت بە ژێر مێزەکان

دوورکەوتنەوە لە هێڵ و ستوونی کارەبا

نەوەستان لەناو دەرگاکان و سەرنەکەوتن بۆ نهۆمەکانی سەرەوە

لەکاتی ناچاریدا خۆت بدەرە پاڵ شتە جێگیرەکان

ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی

لەکاتی شۆفێریدا لە بەرزە پرد و ستونی کارەبا دووربکەوەرەوە

هاتنەدەرەوە لە باڵەخانەکان

لەکاتی رودانی زەمین لەرزەدا هەوڵی جێگیرکردن و پاراستنی کەل و پەلەکان نەدرێت