لە باکستەیجی 964 مەحکەمە کرا
عەبە کەریب خەو بەرینەداوە و هاتووەتە بەرنامەوە
964+
ژووری هەواڵ
عەبە کەریب لە باکستەیجی 964 مەحکەمە کرا و پرسیارێکی بەدڵ نەبوو، بەنیازە گۆرانی بۆ کچە قژ سورەکانیش بڵێ و بەبێ دایکیشی هەڵناکات.
وادیارە عەبە پێی خۆشنییە بزانن ناوە راستەقینەکەی چییە وئەو پرسیارەی بەدڵ نەبووە، بەڵام دەڵێت دواجار خۆ خەڵک هەر دەیزانن و هۆکاری گەڕانەوەی بۆ کوردستانیش گەڕاندەوە بۆ دایکی و وتیشی، هیچ شوێنێک وەک خاکی خۆت نییە و زۆر گەڕاوم و حەزیشم کردووە شتێ بۆ خاکی خۆم بکەم.
عەبە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ گۆرانیەک دەکات بۆ کچە قژ سورەکان وەک باسی دەکات، هەرچی کچە ئەم ماوەیە قژی سور کردووە و باویەتی.