دیمەنی ئەو تاپرو چەقۆیەی کە دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاغجەلەر
بە تاپڕ و چەقۆیەکەوە راوچیەک دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
راوچیەک بە مەبەستی راوکردن چووبووە ناوچەیەکی ئاغجەلەر و لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستگیر کرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی خەربەندەلووی ئاغجەلەر لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە توانراوە کەسێک بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر بکەن.
دەشڵێت، جگە لە خۆی دەستیشیان گرتووە بەسەر تاپڕێک و چەقۆیەکدا پێش ئەوەی فریابکەوێت هیچ ئاژەڵێکی پێ سەرببڕێت.
ئێستا پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی.