دیمەنێکی دار و ئەو مشارانەی لە داربڕەکان دەستبەسەردا گیراوە... وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە.
له ماوه‌ى 11 رۆژدا بوون به 21 كه‌س
له خورماڵ دوو هاوڵاتى له‌سه‌ر داربڕین ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سی دیكه‌ى راگیه‌اند كه له سنوورى خوڕماڵ داریان بڕیوه، به‌مه‌ش كۆى ئه‌و كه‌سنه‌ى به‌م تۆمه‌ته له سنوورى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركراون بوون به 21 كه‌س.
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ، ئه‌و دوو كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه و راسته‌وخۆ راده‌ستى دادوه‌ریان كردوون.
هەڤاڵ محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، دوو سه‌رپێچیكاره‌كه له‌لایه‌ن دادوەری هەڵەبجە دوو به‌ندكراون.
وتیشی “ئه‌م دوو كه‌سه چه‌ندین بنه‌داریان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه و به‌شێوه‌ى نایاسایی بڕیوه‌ته‌وه”.
دوێنى، هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د به 964ـى وتبوو، له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا 20 كه‌سیان له‌سه‌ر داربڕین و یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر راوكردن ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو، به‌شێك له‌و ده‌ستگیركراونه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون و هه‌ندێكیشیان ماون ئازاد بكرێن.