نموونەی ئەو زێڕەی دزراوە... وێنە؛ سەندیکای زێڕینگران.
"دزراوه و نه‌یكڕن"
زێڕینگران له كڕینى جۆره زێڕێك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زێڕینگران له كڕینى جۆرێك له زێر ئاگادار ده‌كرێته‌وه، كه نه‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى پێوه بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێن “زێڕه‌كه دزراوه”.
زێڕینگران، گروپێكی تایبه‌ت به خۆیان له واتس‌اپ داناوه رۆژانه له‌رێگه‌ى سه‌ندیكایه‌كه‌یانه‌وه یه‌كترى له مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى خۆیان و نرخه‌كانى كڕین و فرۆشتنى زێڕ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و له‌و گروپه ئاگاداریان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ زێڕه دزراوه‌كه.
هەندرێن وەرتی، وتەبێژی سەندیکای زێڕینگرانی کوردستان بە 964ـی وت، ئه‌م تاخمه زێڕه‌ى له گروپه‌كه بڵاومان كردووه‌ته‌وه له‌م رۆژانه له شوێنێكی هه‌ولێر دزراوه، بۆیه زێڕینگرانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى پێوه نه‌كه‌ن.
وتیشی “بۆیه وێنه زێڕه‌كه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زێڕینگران شێوه و قه‌باره‌ى زێڕه‌كه بزانن كه 22.45 گرامه و دوور كه‌ونه‌وه له كڕینى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر ئه‌و زێڕانه‌ى ده‌دزران راسته‌وخۆ یاخود چه‌ند رۆژێك دواى دزرانه‌كه كه‌سی زێڕ دزی‌و زێڕه‌كه‌ى ده‌هێنایه‌وه بازاڕ و ده‌یفرۆشته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌رێگه‌ى سه‌ندیكایه‌كه‌یانه‌وه ته‌واوى زێڕینگران له‌و حاڵه‌ته ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.