دیمەنی یەکێک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
داتای دەستەی ئامارە
نرخی بەکاربەر بە رێژەی 0.1% نزمبوونەوەی تۆمارکردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە پێی دواین ئامار کە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامادەی کردووە، تێكڕاى هەڵاوسانى مانگانه و ژمارەى پێوانەيى نرخى بەكاربەر له مانگى كانوونى يەكەم ساڵى 2024 له هەرێمى كوردستان گەيشتووەتە 107.9.
ئەو رێژەیە بە جیاوازی %0.1 نزمبوونەوەی دەرخستووە بەراورد به مانگى تشرينى دووەم کە 108.0 بووە.
لە پێگەی خۆی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تێکڕای نرخی بەکاربەر، هەڵاوسان و کۆی تێکڕای نرخ و کڕینی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان شی کردووەتەوە، هۆکارى نزمبوونەوهی دەگەڕێتەوه بۆ نزمبوونەوەى نرخەكان.
لەوانە:
1 – كەرەسته و خزمەتگوزارييه جۆراوجۆرەكان به رێژەى %0.9.
2 – چێشتخانەكان و رۆشنبيرى به ڕێژەى%0.8.
3 – پەروەرده به رێژەى %0.7.
4 – خواردن و خواردنەوه ناكحوليەكان به رێژەى %0.5.
5- گواستنەوه، جلوبەرگ و پێڵاو، پێداويستییەكانى ناوماڵ و چاكردنه وه به رێژەى %0.1.