چه‌ند دیمه‌نێك له‌كاتى كێڵانى زه‌وى و پێدانى رێنمایی بۆ چاندنى په‌تاته له سنوورى ئاكرێ... وێنه: كشتو‌كاڵى ئاكرێ.
به‌فراوانى ده‌شتى ناوكوڕ ده‌چێندرێت
له ئاكرێ وه‌رزى چاندنى په‌تاته‌ى به‌هاره ده‌ستیپێكرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ وه‌رزى چاندنى په‌تاته‌ى به‌هاره ده‌ستیپێكرد، جگه له ژماره‌یه‌ك گوند له‌به‌شێكی ده‌شتى ناوكوڕیش ده‌چێندرێت.
ده‌شتى ناوكوڕ یه‌كێك له ده‌سته فراوانه‌كانى كشتوكاڵییه له‌هه‌رێمی كوردستان و كه‌وتووه‌ته سنوورى هه‌ردوو قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ، به‌پێی داتاكانى حكه‌مه‌تى هه‌رێم ته‌نیا له‌م ده‌شته ساڵانه له كۆى به‌رهه‌مهێنانى 650 هه‌زار تۆن په‌تاته له‌هه‌رێمی كوردستان 450 هەزار تۆن لەو دەشتە دەچێندرێت، كه دەکاتە %70ـى کۆی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەموو هەرێمی کوردستان.
فازڵ مسته‌فا ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئاكرێ، له‌گه‌ڵ تیمێك سه‌ردانى كێڵگه‌یه‌كی چاندنى په‌تاته‌ى له گوندى گلێنه كرد و به 964ـى راگه‌یاند، به‌ر له چاندنى په‌تاته چه‌ندین رێنمایی پێویستیان به جوتیاره‌كه داوه بۆئه‌وه‌ى بێ كێشه‌و گرفت به‌ره‌مه‌كه‌ى بچنێته‌وه.
وتیشی “له به‌شێكی گونده‌كانى ئاكرێ و ده‌شتى ناوكوڕ چاندنى په‌تاته‌ى به‌هاره ده‌ستیپێكردووه و جارێ نازانین بۆ ئه‌مساڵ له سنوروه‌كه‌مان چه‌ند رووبه‌ر ده‌چێندرێت”.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵ له‌دواى ساڵ به‌رهه‌مهێنانى په‌تاته له سنوورى پارێزگاى دهۆك رووی له زیادبوونه، به جۆرێك ساڵی 2019 كه‌مترین به‌رهه‌می هه‌بووه كه 84 هەزار و 321 تۆن بوو.
ساڵی 2020 به‌هه‌مێنان گه‌یشتووه‌ته 124 هەزار و 783 تۆن، ساڵی 2021 به‌رهه‌مه‌كه‌ى 137 هەزار و 156 تۆن، ساڵی 2022 به‌رهه‌مى گه‌یشتووه‌ته 261 هەزار و 261 تۆن، له ساڵی 2023 دا 583 هەزار و 317 تۆن و ساڵی 2024یش 845 هەزار و 040 تۆن په‌تاته به‌رهه‌مهێندراوه.