هەولێر

ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە

+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە گوندی باغەمرە ئەفەندی، ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەری دەکەوێتەوە، کابینەیەکی ماڵەکەش دەسووتێت، ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە.

هیدایەت محەمەد، کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی دارەتوو، بە 964ی وت “کاتژمێر 10:30خولەک ئاگادارکرانەوە حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە هەیە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

خاوەن خانووەکە بە 964 وت لە دەرنجامی ئاگرەکە کەرەڤانەیەک بە کۆمەڵێک کەلوپەلی ناو ماڵ ئاگری گرتووە.

وتیشی لە نێو کەلوپەلەکان محاویلەیەکی کارەباش هەیە لەگەڵ کۆمەڵێک باتری گەورە “.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا