ماڵی 100 لیتر وەردەگرن

هاوڵاتیانی وەرتێ سبەی نەوتەکەی عێراق دەگات؛ بەرمیلەکانتان بێننە بەردەرگا

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی وەرتێ و گوندەکانی سبەی نەوتەکەی عێراق بەدەستتان دەگات، بۆیە هەر ئەمشەو بەرمیلەکانتان ببەنە بەردەرگا و حازریان بکەن.

لیژنەی سوتەمەنی ناحیەی وەرتێ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “رۆژی یەکشممە 16.2.2025 دەست بەدابەشکردنی بڕی 100 لیتر نەوتی سپی حکومی لە سەنتەری ناحیەی وەرتێ و گوندەکانی دەرگەلە، کەلیتە، سەرنەوس و خانەقا دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو 100 لیترە، هەر خێزانێک 30 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت و دوو هەزار دیناریش دەبێ بدەن بۆ کرێی گواستنەوەی نەوتەکە بۆ بەردەم ماڵەکانیان.

لیژنەی سوتەمەنی ناحیەی وەرتێ داوایش لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکات، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکانیان دەبێ، کۆپی پسولەی خۆراک یان کارتی نیشتمانیان پێبێت، ئەگەرنا نەوتەکەیان پێنادرێت.

رۆژی پێنجشەممە 16.1.2025، کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و دواتر گەیشتە ئیدارەی سۆران و پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرا.

یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە سلێمانی

یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە سلێمانی

دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە

دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە

لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێ...

لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت