کورد و عەرەب و تورکمان لەسەر سفرەیەک دانیشتن
جەژنی مەولود لە خورماتوو پێکهاتەکانی لە دەوری یەک کۆکردەوە
سیروان خورشید – خورماتوو
جەژنی مەولود لە خورماتوو پێکهاتەکانی لە دەوری یەک کۆکردەوە و کورد و عەرەب و تورکمان لەسەر سفرەیەک دانیشتن و جگە لە خۆیان، پێشوازیان لە میوانانی هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمیش کرد.
مامۆستا هاوار شافعی پێشنوێژ وتارخوێنی خورماتوو بە 964ـی وت، “هەروەک چۆن ئیسلام دینی پێکەوژیانە، جەژنی مەولودیش بووەتە دەرچەیەک بۆ ئاشتی نێوان پێکهاتەکان و توانیویەتی کورد، عەرەب، تورکمان، سونە و شیعە لە یەک شوێن و لە ژێر چەتری برایەتیدا کۆبکاتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە مەراسیمانە لە خورماتوو، نەک تەنیا پەرە بە لایەنی ئایینی و فەرهەنگی دەدات، بەڵکو دەبێتە پردێکی بەهێزی پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی قەزاکەدا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری