زیاتر لە 550 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە

هاوتاکردنی موچە لە پلە یەک تا پلە 10; بڕەکەی چی لێدەکات؟

964+
ئەحمەد مستەفا

لە پاش هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان، بڕیار وایە قۆناغێکی دیکەی هاوتاکردنی موچەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەستپێ بکرێت، کە وا مەزەندە کراوە زیاتر لە 550 هەزار فەرمانبەر بگرێتەوە.

لیستێکی پێشنیارکراو دانراوە بۆ هاوتاکردنی موچەکان، ئەگەر رەزامەندی شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەستبهێنێت، داوا لە وەزارەت و فەمانگەکان دەکرێ، پڕۆسەی هاوتاکردنەکە دەستپێ بکەن.

دکتۆر محەمەد سەباح، راوێژکاری فەرمانگەی رێکخراوەکان و یەکێک لە نوێنەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بە 964ی وت، ئەم پێشنیار کراوە بۆ موچەی بنەڕەتییە، جیاواز لە دەرماڵەکان، محەمەد شیاع سودانی دەتوانێت پەسەندی گۆڕانکارییەکە بکات، گوشار هەن لەلایەن کوتلەکان بۆ ئەو گۆڕانکارییە، ئەگەر پەسەندبکرێ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بۆ هاوتاکردنەکە رادەسپێردرێن.

لیستی پێشنیارکراوی موچەی بنەڕەتی عێراق بەمشێوەیە دەبێت؛

پلە بنەڕەتیەکان

1- پلە 10
170000 دەبێتە 425000

2- پلە 9
210000 دەبێتە 483000

3- پلە 8
260000 دەبێتە 546000

4- پلە 7
296000 دەبێتە 562000

5- پلە 6
362000 دەبێتە 615000

6- پلە 5
429000 دەبێتە 643000

7- پلە 4
509000 دەبێتە 712000

8- پلە 3
600000 دەبێتە 780000

9- پلە 2
723000 دەبێتە 867000

10- پلە 1
910000 دەبێتە 1001000

بەڕێوبەری گشتی و هاوشێوەکانی لەو پلەیە
1500000 موچەی بنەڕەتی

پلە تایبەتەکانی وەکو بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران
2413000 موچەی بنەڕەتی