هەر مسقاڵێک پێنج هەزارێکى لێبووەتەوە

نرخى زێڕ دابەزى

964+

وریا فەتاح

دواى ماوەیەکى زۆر لە بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخى زێڕ، ئەمڕۆ کەمێک رووى لە دابەزین کردووە و هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج هەزار دینارێکى لێبووەتەوە.

بۆ ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2884 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 697 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 639 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 610 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 522 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە

بەپێى بەدواداچونى دیسکى ئابورى 964، لە 2025 دا هەر مسقاڵێکى زێڕ سەروو 50 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەى، بەشێوەیەک رۆژانە هەر مسقاڵێکى زێڕ زیاتر لە 1000 دینار دەچێتە سەر نرخەکەى.

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێکى زێڕ 50 هەزار دینارى بەرز بووە...

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێکى زێڕ 50 هەزار دینارى بەرز بووەتەوە