دەستپێکی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەردەکەوێ _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
پلانی نوێی بۆ دانراوە
تا کۆتایی ساڵ بەشی یەکەمی 100 مەترییەکەی سلێمانی تەواو دەبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە ئۆفیسی پڕۆژەکە کۆبوونەوە، گەڵاڵەی پلانێکی نوێ کراوە بۆ تەواوکردنی بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵ.
تەواو بوونی بەشی یەکەم، لە پردی تاسڵوجە تا یەکتربڕی شەقامی قەرەداغ درێژ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گەڵای پلانی نوێ کراوە کە بە تەواوکردنی بڕگەکانی رێگاکە، وە تەواوکردنی شەش یەکتربڕ، تا کۆتایی ئەم ساڵ و کردنەوەی ئەو بەشەی شەقامەکە بە رووی هاوڵاتیاندا کاری بۆ دەکرێ.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، هەوڵەکان چڕدەکرێنەوە بۆ کارکردن لە یەکتربڕەکانی ( تاسڵوجە ژمارە 11 و 24 سەرچەمی تانجەرۆ ) بە دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکانی رووناکردنەوەی شەقامەکە، وە کۆمپانیای قەیوان بەڵێنیداوە بە پێشکەشکردنی پلانێکی چڕ و پڕی کارکردن و تەواوکردنی کارەکان لە ماوەی یاسایی پڕۆژەکەدا.
بەشی یەکەمی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی یان ئۆتۆبانی بابان، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە، شەش یەكتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاسی تێدایە.
شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە ناوچەی دەمركانی سەر رێگای عەربەت، پێكهاتووە لە چوار سایدی دووانی هاتن و دووانی رۆیشتن بەپانی 100 مەتر، بەشێکیشی بە نزیک گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت.
دیمەنی کۆبوونەوە لە ئۆفیسی پڕۆژەکە؛