لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە؟
لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە تا نمایشکردنی ئایفۆن 18
ژووری هەواڵ
لە دوێنێ شەوەوە هەرچی روویداوە، هەر لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە تا نمایشکردنی ئایفۆن 18، هەمووی لێرە بە کورتی و بە پوختی دانراوە:
– دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: کارێک دەکەم کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی گەورەترە
– ترەمپ: هێرشی زیاتر دەکەینە سەر ئێران و دەزانین لە دۆخێکی خراپدان
– ترەمپ: جەنگی ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێدێت
– ترەمپ: دوای هەڵبژاردنە بەراییەکان نرخی نەوت بەیەکجاری دادەبەزێت
– ترەمپ: جەنگەکە لە ئێران دەبەینەوە و گەرووی هورمزیش لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە
– مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگییەکانمان و باجی ئەم کارەشی بە لەدەستدانی کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی دەیدات.
– مارکۆ روبیۆ: هێزەکانی ئێران کەشتییەکانی ئێمەیان نەپێکا، بەڵام پێنج کەشتی نەوتهەڵگریان لەدەستدا
– جەی دی ڤانس، جێگری ترەمپ: ئێران بژاردەی زۆری لەبەردەم نەماوە، ئەگەر ترەمپ بیەوێت دەتوانین بگەینە رێککەوتن لەگەڵی
– ئاژانسی هەواڵی ئێران: لە دورگەی قیشم و شارەکانی سیریک و میناب دەنگی تەقینەوە بیسترا.
– نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند و ئەمڕۆ نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و نەوتی خاوی تەکساس بە 96.09 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک
– کۆمپانیای ئەپڵ لە نوسینگەی سەرەکی خۆی لە کالیفۆرنیای ئەمریکا لە رێورەسمێکدا ئایفۆن 18 و ئایفۆنە چەماوەکەی (iPhone Duo)ـی نمایش کرد
– لە رێورەسمێکدا لە هەولێر کۆمپانیای جیهان، نوێترین مۆدێلی تۆیۆتا FJ نمایش کرد