راستکردنەوەی هێمایەکی کریستیانەکان لە دەشتی نەینەوا _ وێنە: AFP
"دۆسیەکە بدەن بە خۆمان"
هەشت پارت و رێکخراوی کریستیان: میلیشیا چەکدارەکان دەربکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
هەشت پارت و رێكخراوی كریستیان، داوایان دەکەن “میلیشیا چەكدارەكان” لە گوند و ناوچەکانی دەشتی نەینەوا بكرێنە دەرەوە، لەبەرامبەریشدا دۆسیەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بدرێتە كریستیان و ئێزیدییە رەسەنەكان.
بەگوێرەی زانیاریی، ئەو چالاكوانە كریستیانانە بڵاویان كردووەتەوە، میلیشیاكان ئاوارەبوونی كریستیانەكانیان قۆستووەتەوە و دەستیان بەسەر موڵك و زەوییەكی زۆردا گرتووە ئەویش لە رێگەی ساختەكردنی بەڵگەنامە فەرمییەكانەوە.
پارت و رێكخراوە كریستیانەكان كە لە كلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن پێكهاتوون، بەفەرمی پەیامێكیان ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەکە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و سەرۆك کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران کردووە، داوای گۆڕانكارییان لە یاسای هەڵبژاردنەكان كردووە بۆ ئەوەی مافەکانی كریستانەكان لە دامودەزگاكان پارێزراو بێت.
ئاماژەیان بەوەداوە كە بەهۆی هێرش و كۆمەڵكوژییە یەك لەدوای یەكەكانی تیرۆر و داعش و “میلیشیا چەكدارەكانەوە” ژمارەیەكی ئێجگار زۆر لە كریستانەكان ئاوارە و دەربەدەر بوون و ئەمەش كاریگەری كردووەتە سەر پێكهاتەی كریستیان لە عێراق.
لە بارەی گۆڕینی دیموگرافیای ئەوان لە عێراق، ئاماری نافەڕمی هەن، کە بەهۆی کۆچ و ئەو توندوتیژییانە لەپاش هێرشی داعش و گروپە چەکدارەکان بەسەریان هێنراوە، ساڵی 2003 کە رێژەی كریستیانەكان لە عێراق 4% بووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا رێژەكە بۆ 1% كەمبووەتەوە.
دەقی بەیاننامەی پارت و رێکخراوەکان؛