"گەمارۆکان لابەرن"

وەزیری دەرەوەی سوریا؛ بەم نزیکانە لە بەغدا دەبم


ئەحمەد مستەفا

بانگهێشتنامەیەكی فەڕمی بە وەزیری دەرەوەی کاتی سوریا گەیشتووە، بڕیارە بەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکات، پێشی وایە، وڵاتان پشتیوانی لە سوریای نوێ بكەن، وە یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا بۆ لابردنی گەمارۆ رازی بكەن.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، بە رۆژنامەی ئەلقەباسی كوەیتی وتووە، پێویستە هەمووان پشتیوانی سوریا بكەن و سزاكانی سەری هەڵبگرن.

شەیبانی وتوویەتی، بانگهێشتنامەیەكی فەرمیم پێگەیشتووە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكەم، بەمنزیكانە لە بەغدا دەبم و پێویستە وڵاتانی دیكەش پشتیوانی لە سوریای نوێ بكەن، وە یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا رازی بكەن، كە ئەو گەمارۆیانە لاببەن كە بەهۆی ررژێمی پێشووەوە سەپێنراون بەسەریدا.