تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لە کاتی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە وێنە: بەرگری شارستانی سۆران
لە نزیک گۆمی فێڵاو
خێزانێکی عەرەب لە قوڕدا گیریان خوارد و رزگارکران
ژێوار خدر
شەوی رابردوو خیزانێکی عەرەب بۆ گەشت و سەیران روویان لە ناوچەی سۆران کردووە، ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک گوندی فێڵاو لە قوڕدا گیری خواردووە و کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆرانیش بە هانایانەوە چوون و رزگاریان کردوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەمڕۆ هەینی 13.2.2025 رایگەیاند، شەوی رابردوو ئاگادار کراونەتەوە، کە ژن و مێردێکی عەرەب، کە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکەیان کردووە، ئۆتۆمبێلێکەیان لە زناسی نزیک گۆمی فێڵاوی قەزای چۆمان، لە نێو قوڕدا گیری خواردووە.
دەشڵێت، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە راستەوخۆ تیمێکی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان، رۆشتن بۆ شوێنەکە و توانیان بەماوەیەکی کەم خێزانەکە رزگاربکەن.