3 رۆژ لەژێر چاودێری چڕدا بوو
بەهۆی ئاگرەکەی 5ـی حەسارۆک ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
دەشتی عارف
شەوی 9.2.2025، لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆکی شاری هەولێر ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێ بوون کەوتەوە و بەهۆی دۆکەڵەکەیەوەوە ژنێک رەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی ئەو ژنەمان لە ناو دوکەڵی ئاگرەکە دەرهێنا فریاگوزاری سەرەتاییمان بۆ کرد و رەوانەی نەخۆشخانەی رزگاریمان کرد، بەڵام باری تەندروستی جێگر نەبوو لەژێر چاودێری چڕ بوو، ئەمڕۆ ئێوارە هەواڵمان پێدرا کە ژنەکە بەهۆی ئەو دوکەڵە زۆرەی کە چووبووە گەرووی گیانی لەدەستدا”.
وتیشی، ژنەکە خەڵکی سوریایە و تەمەنی 29 ساڵ بوو، لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی شاری هەولێر وەکو ژمێریار کاری دەکرد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی