بەبێ زیانی گیانی کۆنترۆڵکرا

ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک کەوتەوە

964+

هێڤی دیوالی- دهۆک

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ماڵتائیسلام لە رۆژئاوای دهۆک کەوتەوە، بە ماوەیەکی کەم بەبێ زیانی گیانی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنترۆڵکرا.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکرا، تا ئەم ساتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە روون نییە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین، تەنیا کەلوپەلی ناو ماڵەکە سووتاوە و هیچ زیانی گیانی نەبووە.

شایەتحاڵێک ڤیدیۆیی ئاگرەکەی بۆ پەیامنێری 964 ناردووە و وتیشی، شوقەکە خێزانێکی تێدا ژیاوە و تەندروستی هەموویان جێگیرە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە