پۆلیسی هەولێر

هەوڵیدا پشێوی بنێتەوە دەستگیریان کرد

964+
پەری ساڵح

.پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار و تەقەکردنی هەڕەمەکی بەرامبەر کەسێک.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر، چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت دوو کەس بە هەڕەمەکی تەقە بەسەر کەسێکدا دەکەن، بەهۆی هەبوونی کێشەوە، پاش لێکۆڵینەوە بە بڕیاری دادوەر یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە.

پۆلیسی هەولێر باس لەوەش دەکات هەر کەسێک هەوڵبدات پشێوی بنێتەوە و ئارامی تێکبدات، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و رادەستی یاسا دەکرێت.

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند