کارگەیەکی چەو و لم لە ماوەت پێش داخرانی. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
مۆڵەتیان نەبووە
لە ماوەت دوو کارگەی چەو و لم داخران
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری قەزای ماوەت دوو کارگەی چەو و لم بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی ژینگە داخران، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەشى پۆلیسی دارستانی ماوەت سەردانی کارگەکانى غەسالەى چەو و لمی کردووە لەو سنوورە و بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن دوو کارگەیان داخستووە.
هەر لە ماوەت، هاوڵاتیەک “بەهۆى تێکدانى سروشت و ژینگەی گوندی بانالێ” دەستگیر کرا و دەستگیراوە بەسەر شۆفڵێکدا.
بەگوێرەی رێنماییەکانی ژینگە، دەبێت کارگە و غەسالەکانی چەو و لم ساڵانە مۆڵەت نوێبکەنەوە و بڕێک باجیان لێوەردەگیرێت، هاوکات هەندێک رێنماییان بۆ پاراستنی ژینگە پێدەدرێت و دەبێت پابەند بن بەو رێنماییانە، ئەگەرنا دادەخرێن.