له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان
74 فه‌رمانگه له‌رێگه‌ى 243 دادنووسه‌وه خزمه‌تگوزارى دادنووسی ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پارێزگا و ئیداره سه‌ه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زاره‌تى داد 74 فه‌رمانگه‌ى دادنووسی هه‌یه و له‌رێگه‌ى 243 دادنووسه‌وه خزمه‌تگوزارى دادنووسی ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12.2.2025 وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه.
وەزارەتی داد ده‌ڵێت، لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، خزمەتگوزارییەکانی دادنووسی کردە سیستمی ئەلیکترۆنی، کە خزمەتگوزارییەکانی خێران و کوالێتیان بەرزە، بە جۆرێک کە پارێزراون لە ساخته‌كردن و خێرا بە هاوڵاتیان دەدرێنه‌وه.
له پارێزگا‌ى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى 17 فه‌رمانگه و 92 دادنووس، له سلێمانى و ده‌وروبه‌رى 24 فه‌رمانگه و 71 دادنووس، له دهۆك و ده‌وروبه‌رى 15 فه‌رمانگه و 37 دادنووس، له هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى سێ فه‌رمانگه و حه‌وت دادنووس هه ن.
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆكانى راپه‌ڕین حه‌وت فه‌رمانگه و 17 دادنووس، سۆران شه‌ش فه‌رمانگه و 11 دادنووس و له قه‌زاى كۆیه و ده‌وروبه‌ریشى دوو فه‌رمانگه‌ى دادنووسیی و هه‌شت دادنووس هه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هاوڵاتی لە هەر شوێنێک بێت دەتوانێت بە شێوەی ئەلیکترۆنی، داوای نوسخەی نوێ بکات و تازەی بکاتەوە.