تایە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل
سەلامەتی خۆت و ئۆتۆمبیلەكەت دەستەبەر دەكات
ئەو زانیاریانەی بۆ کڕینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەت پێویستە بیانزانی
964+
شۆڕش قادری
تایە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل و گرنگیپێدان پێی، سەلامەتی خۆت و ئۆتۆمبیلەكەت دەستەبەر دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران کۆمەڵێک زانیاری لەسەر تایە بڵاوکردووەتەوە کە پێش ئەوەی بیکڕین، پێویستە بیانزانین.
گرنگترین شت كە گرنگی پێ بدەیت بەرواری بەرهەمهێنانی (ساڵ و هەفتە) و هەروەها ئەو خێراییەی کە تایەی ئۆتۆمبێل دەتوانێت بەرگەی بگرێت، وەک:
ژمارەی (21-26) لەسەر تایە بەو مانایەیە کە تایەی ئۆتۆمبێلەکە لە هەفتەی 26ی ساڵی 2021 دروستکراوە.
پیتی L واتە زۆرترین خێرایی کە تایەی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت بەرگەی بگرێت 120 کم.
پیتی M بە واتای 130 کم دێت.
پیتی N بە واتای 140 کم.
پیتی P بە واتای 160 کم دێت.
پیتی Q بە واتای 170 کم دێت.
پیتی R بە واتای 180 کم.
پیتی H بەو مانایەیە کە تایەی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت زیاتر لە 200 کم رابگرێت.
پیتی V بە واتای 240 کم دێت.
لە کۆتاییدا دەبێت بەرواری بەرهەمهێنانی تایەی نوێ، بەرواری بەرهەمهێنانی بێت لە ماوەی دوو ساڵدا.