ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
بۆ پاکراگرتنی ژینگە
تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و پارەی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگیرا
964+
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ژینگه، تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره دووی ساڵی 2025ـی واژۆكرد و لە رێکەوتی 16.2.2024 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
“به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت”، وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.
کرێی بەستنی تابلۆ بۆ یەکەم جار لە نزیکەی ملیۆنێک دینارەوە دەستپێدەکات، تاوەکو زیاتر لە سێ ملیۆن دەڕوات بەگوێرەی ژمارەی پستۆنەکان.
بەگوێرەی بڕیارێکی پێشتری ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە دەروازە سنوورییەکانەوە دەهێنن بۆ هەرێمی کوردستان، لە باجی گومرکیش دەبەخشرێن.