لە مانگێکدا

بەهۆی سەرپێچیی رێنماییەکان 52 ملیۆن دینار سزادراون

964+

ژووری هەواڵ

مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکەی 15 تۆن کەلوپەل و خۆراک دەستیبەسەردا گیراوە و 16 شوێن داخراون، قایمقامیەتی شارەکەش دەڵێت، ئەو شوێنانەی کە بە داخستن سزادراون بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا 14 تۆن و 991 کیلۆ کەلوپەل و خواردنی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیراوە و بە بڕی 52 ملیۆن و 250 هەزار دینار سزای پێبژاردن بۆ ئەو شوێنانە کراوە کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون.

لەو مانگەدا، لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی شەش هەزار و 272 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و لەو سەردانانەدا 154 ئاگادارکردنەوە و 376 سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراون.

“هیچ حاڵەتێکی دادگا تۆمار نەکراوە، 16 شوێنی  گشتی و بازرگانیش داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.

قایمقامیەتی سلێمانی: بازاڕی سلێمانی سەلامەتە

قایمقامیەتی سلێمانی: بازاڕی سلێمانی سەلامەتە