باس لە هورمز و یۆرانیۆم و پارەی بلۆککراو کراوە
رۆیتەرز: قالیباف و عێراقچی لە دەوحەن بۆ تاوتوێکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتونەتە دهوحەی پایتەختی قەتەر.
ئاژانسەکە ئهمڕۆ دووشەممە لە زاری بەرپرسێکی ئێرانی بلاویکردووەتەوە، محەمەد باقر قالیباف، سهرۆكی شاندی دانوستانكاری و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دهوحەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر سەبارەت بە رێکەوتنێکی ئەگەری ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، قالیباف و عێراقچی لە دەوحەن و لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆدهبنەوە و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا تاوتوێ دهکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لهسهردانهكه وتویەتی، گفتوگۆکانی دهوحە بە پلەی یەکەم لەسەر گەرووی هورمز و یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو بووە.
باسی لەوەشکردووە کە عەبدوڵناسر هێماتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران، بەشێک بووە لەو شاندەی كه چونهته دهوحە بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری ئازادکردنی پارە بلۆككراوهكان لە چوارچێوەی رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەش، هەر ئەمڕۆ ئیسماعیل بهقایی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران لە کۆنگرە رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، رایگهیاند “سهرنجی دانوستانەکان لەسەر کۆتاییهێنانه بە شەڕ و لەو قۆناغەدا باسی چەکی ئەتۆمی ناکەین”.
لهبارهی پێشكهوتنی دانوستانهكانیش، بهقایی وتی، ئەو پێشهاتانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا باسکراون، بەرهەمی چەند هەفتەیەک دانوستان بووە لە رێگەی نێوەندگیرییەکی پاکستانییەوە “راستە لەسەر بەشێکی زۆری ئەو پرسانەی کە باس دەکرێن، گەیشتوینە ئەنجامێک، بەڵام کەس ناتوانێت بانگەشەیەکی وابکات کە واژۆکردنی رێککەوتنەکە نزیکە”.