گرافیک؛ 964+
وه‌ڵامى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ده‌داته‌وه
مه‌خمور ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ كێڵگه‌یه‌كى په‌له‌وه‌رییان به هۆى ئەنفلۆنزاوه داخرابێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى مه‌خمور ره‌تیده‌كاته‌وه كه له سنووره‌كه‌یاندا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى به‌هۆى بوونى نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزاوه داخرابێت و ده‌شڵێت هه‌موو پڕۆژه‌كان كارى خۆیان به‌ئاسایی ده‌كه‌ن.
ئه‌م قسه‌یه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خموردواى نووسراوێكی وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق دێت، كه باسی له‌وه‌كردووه یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سنوورى قه‌زاى مه‌خمور به‌هۆى بوونى نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده له‌ناو په‌له‌وه‌ره‌كانى داخراوه و بۆ ماوه‌ى 28 رۆژیش شوێنه‌كه‌ین كه‌ره‌نتینه كردووه.
نوسراوەكه‌ی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق له رۆژى 9.2.2025 ده‌رچووه و واژۆى د.سامر حه‌بیب هه‌مزه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌سه‌ره‌وه‌یه.
مه‌ڕوان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌و نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵدا هاتووه دووره له راستییه‌وه چونكه تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی بوونى ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ى قه‌زاكه‌یان تۆمار نه‌كراوه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى له‌و نووسراوه باسكراوه، هه‌ڵه‌یه و له‌وانه‌یه له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك بێت، چونكه له سنووره‌كه‌مان 16 پڕۆژه هه‌ن و هه‌موویان بێ كێشه و گرفت كارى خۆیان ده‌كه‌ن”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، د.مەنسوڕ ئەحمەد بەیاتی، بەرێوەبەری ڤێتێرنەری که‌رکوک بە964ـی راگه‌یاند بوو، “دوای ئه‌نجامدانى پشکنینى چڕ لە لایەن هەردوو ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەرکەوت لە کێڵگەی سەفین یەک لە ناوچەی مەخمور ئەنفلۆنزای باڵندەی تێدایە لە کاتێکدا پێشتر چۆڵکراوە، دەبێت بۆ ماوەی 28 رۆژ که‌رەنتینە بکرێت و پاکژبکرێته‌وه”.