چه‌ند دیمهنێكى رێگاكه .. وێنه‌كان: Awder Photographer
رێگاوبان پلانى هه‌یه نۆژه‌نی بكاته‌وه
ئەگه‌ر به‌نیازى مه‌رزى سه‌یرانبه‌ن بوویت ئاگادارى چاڵه زۆره‌كانى رێگاكه‌ى به
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى مه‌رزى سه‌یرانبه‌ن له سنوورى پێنجوێن به ده‌یان چاڵى لێ دروستبووه، رێگاوبانى ئه‌م قه‌زایه‌ش ئاگادارى كێشه و گرفته‌كانى ئه‌م رێگایه‌یه و ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه ماوه بدرێته كۆمپانیا و ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بكرێت.
ده‌روازه‌ى سه‌یرانبه‌ن، له‌سنوورى پێنجوێنه‌وه باشوری کوردستان بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌به‌ستێته‌وه، جگه له هاتوچۆى به‌رهه‌ڵگره‌كان، رۆژانە گەشتیارێکی زۆر لەو دەروازەوە هاتوچۆ دەکەن.
رێگا تێكچووه‌كه‌ى ئه‌م مه‌رزه له سه‌یرانبه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ناحیه‌ى گه‌رمك و له‌وێشه‌وه بۆ پێنجوێن.
ئه‌میر سۆفى جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبان وئ اوه‌دانكردنه‌وه‌ى پێنجوێن، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌رخسته‌یان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاكه ته‌واوكردووه و جارێكیش بۆ ته‌نده‌ر بانگه‌وازى بۆ كراوه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى به‌رز بووه هیچ كۆمپانیایه‌ك وه‌رینه‌گرتووه.
وتیشی “به‌م زووانه بانگه‌وازى دووه‌می بۆ ده‌كه‌ین و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك وه‌ریبگرێت راسته‌وخۆ ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كرێت”.
به‌پێی ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ى بۆ چاككردنى رێگاكه كراوه به‌درێژایی شه‌ش كیلۆمه‌تره، قیڕه كۆنه تێكچووه‌كه لاده‌برێت و له‌نوێوه رێگاكه قیڕتاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانیش ده‌ڵێت “له هه‌ر شوێنێكیش رێگاكه دیوارى راگرى پێویست بێت بۆ دروستى ده‌كه‌ین یاخود ئه‌گه‌ر دیواره‌كان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه بێت ئه‌وه‌ش بۆ رێگاكه ده‌كه‌ین”.