لە هەڵەبجە

هەر دوکاندارێک پاشماوە و شوێنپێی مشک لە دوکانەکەی ببینرێت سزا دەدرێت

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە پاشماوە و شوێنپێی مشک لە هەر مارکێت و دوکانێک ببینرێت، خاوەنەکەی سزا دەدرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 لە هەڵمەتێکدا سەردانی چەند دوکان و مارکێت و شوێنکارێکمان کرد لە ناو شار و دەورووبەری هەڵەبجە و رێنمایی پێویستمان پێدان”.

“لە هەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی ماوەبەسەرچوو و دوو شوێنکاریش بەهۆی بوونی پاشماوەی حەشەراتی قرتێنەر لە دوکانەکانیان، سزای دارایی دران”، فەلاح نامیق وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دوکاندارێک شوێنپێ و پاشماوەی مشک لە دوکانەکەی ببینرێت، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.