"بڕیارمان رەتناکرێتەوە"

دادگای فیدراڵی: یاساکانی باری کەسی و لێبوردنی گشتی و موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق هەموو ئەو تانانەی رەتکردەوە کە لە هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و یاسای باری کەسی درابوو.

جاسم عەبود، ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025، بۆ میدیاکان قسەی کرد و وتی، نابێت هیچ یاسایەک دەربچێت پێچەوانەی دەستوور بێت دادگای فیدراڵی سکاڵاکانی سەر سێ یاسا مشتومڕاوییەکەی رەتکردەوە و هەر سێ یاساکە وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن.

سكاڵاكارەكان لەم كەیسەدا بریتی بوون لە پێنج پەرلەمانتار، كە تانەیان دابوو لە دانیشتنی رۆژی 21ی مانگی رابردووی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنێك كە تێیداو بەیەكەوە دەنگ لەسەر سێ یاساكە درا.

ئەوانەی سكاڵایان لەسەر یاساكان تۆماركردووە باس لەوە دەكەن هەندێك لە یاساكان نادەستوریین، هەندێكی تر سكاڵایان لەسەر دانیشتنی رۆژی 21ی مانگی رابردووی پەرلەمان هەیەو دەڵێن لەڕووی پەیڕەوییەوە نابێت سێ یاسا لە یەك كاتداو بەیەكەوە دەنگدانیان بۆ بكرێت.

دادگای تاوانەکانی نەجەف کار بە هەمواری یاسای لێبوردنی ...

دادگای تاوانەکانی نەجەف کار بە هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

دادگای فیدراڵی لەسەر چوار سکاڵای پەیوەست بە هەرێم کۆدە...

دادگای فیدراڵی لەسەر چوار سکاڵای پەیوەست بە هەرێم کۆدەبێتەوە