208 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستبەسەردا گیرا
سێ بازرگان دەستگیركران
208 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی عێراق توانیان دەست بەسەر بڕی 208 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كاپتاگۆندا بگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 رایگەیاند، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق، لە چالاکییەکدا توانیان دەست بەسەر (208) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆندا بگرن.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندەوە و سێ بازرگانیشیان لە موسڵ و کەرکوک دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتییەكە جگە لەو زانیارییانە، لە بارەی كات و شوێنی چالاكییەكە هیچی دیكەی باس نەكردووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە عێراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، چالاكییەكە لە چەند كاتژمێری رابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر ئەنجامدراوە.