گرافیک؛ 964+
"تا ئێستا داوایان نه‌كردووه"
بۆچی بەنزینی 750 دیناری لە پشدەر دابەش ناکرێت؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جیاواز له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر ئه‌و به‌نزینه حكومییه دابه‌ش نه‌كراوه، كه نرخى هه‌ر لیترێكی 750 دیناره، نوێنه‌رى سامانه سرووشتییه‌كانیش ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی داوایان نه‌كردووه.
قەزای پشدەر، سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕینه و له سنووره‌كه‌یدا نزیكه‌ى 150 هەزار كه‌س ده‌ژیت.
ئه‌بوبه‌كر خدر ره‌سوڵ، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان له پشده‌ر به 964ـى راگه‌یاند، بۆیه تا ئێستا ئه‌م جۆره به‌نزینه له سنووره‌كه‌یان دابه‌ش نه‌كراوه، چونكه به فه‌رمی داوایان لێنه‌كراوه.
وتیشی، “پێویسته له‌لایه‌ن قایمقامه‌وه به فه‌رمى داواى هێنانى ئه‌م جۆره به‌نزینه بكرێت”.
شۆفێر و خاوه‌ن ته‌كسییه‌كانى پشده‌ر تا ئێستاش له رانیه ئه‌م جۆره به‌نزینه وه‌رده‌گرن و نوێنه‌ره‌كه وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت، “نازانین هۆكار چییه تا ئێستا داوانه‌كراوه ئه‌م به‌نزینه بهێندرێته پشده‌ر”.