دیمەنێک لە شاری کەرکوک _ وێنە: 964
لە کەرکوک
چیتر بەبێ مۆڵەت رێگە بە دانانی سندوقی خێرخوازی نادرێت
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگای کەرکوک رێنماییەکی نوێی بۆ دامەزراوە و رێکخراوەکانی شارەکە دەرکردووە، چیتر بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە رێگەیان پێنادرێت سندووقی خێرخوازی و کۆکردنەوەی هاوکاری لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکان دابنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025، د. ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا “پاشاگەردانییەکی زۆر” لە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی لەلایەن رێکخراو و دامەزراوەکان هەبوو، بۆیە داوایان لە پۆلیسی پارێزگاکە کردووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت لە شوێنە گشتییەکان سندوقی خێرخوازی دابنێت، سزا بدرێت.
لەبارەی ئەو سندوقە خێرخوازییانەی کە لە مزگەوتەکان دانراون، سەرۆکی لیژنەکە وتی، “بڕیارەکە مزگەوتەکان ناگرێتەوە و تەنیا بۆ رێکخراو و دامەزراوە خێرخوازییەکان”.
بەگوێرەی بڕیارێکی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ساڵی 2022 دەرچووە، دانانی سندووق، سواڵ و کۆکردنەوەی هاوکاری بەبێ مۆڵەت قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، یان مۆڵەتی نەبێت، سزای یاسایی بەسەردا دەسەپێنرێت.