له‌ئه‌مڕۆوه كه‌ش ناسه‌قامگیر ده‌بێت
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی پێشبینییه‌كانى شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فر له چیا به‌رزه‌كان و بارانیش له شوێنه نزمه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌شه‌وه كه‌شوهه‌واى هه‌رێم ناسه‌قامگیر ده‌بێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ، شاره‌زاى كه‌شناسی لە سۆشیاڵ میدیای خۆی ده‌ڵێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەدیاریکراوییش لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 13 و 14.2.2025 شەپۆلێکی زۆرباشی بەفرو بارانبارینی سەرتاسەری تەواوی جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین بە چڕی دەستپێدەکاتەوە لەناوچە نزمە دەشتاییەکانیش ئەگەر بارانبارینی مامناوەند هەیە.
لە ئه‌مڕۆ سێشەممە، کەشێکی ناسەقامگیر روو لە بەشێک ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم و پارێزگای دهۆک و موسڵ دەکات و ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە بەتایبەت ناوچەکانی رۆژئاوای موسڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند و لە چیای شەنگالیش ئەگەری بەفربارین هەیە .