"سلێمانی شاری خۆمانە"
هەولێر و سلێمانی دۆستایەتی خۆیان بۆ یەکتر دووبارە دەکەنەوە
964+
دیلان محەمەد -سلێمانی
خەڵکی هەولێر و سلێمانی هەر بۆنەیەکیان دەست بکەوێت دۆستایەتی خۆیان بۆ یەکتر دووبارە ئەکەنەوە.
ئەمڕۆ لە یارییەکەی نەورۆزو هەولێر هەر ئەوەندەی پەیامنێری 964 مایکی بۆ چەند کەسێک راگرت، هەولێرییەکان بە دڵ وتیان سلێمانی شاری خۆمانە و پێشوازیەکی جوانیان لێکردین و هیواش دەخوازن ئەو شارچێتیە نەمێنێت.
بە ئامادەبوونى 20 هەزار هاندەر، یانەى نەورۆزى شارى سلێمانى میواندارى یانەى هەولێرى کرد و بەجۆش و خرۆشەوە هانی یانەکەیان دەدا و لە کۆتایی یارییەکەشدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بردنەوەیە دەربڕی.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح