یاریگا پڕبوو و شوێن نەمابوو
یانەی نەورۆز لە هەولێری بردەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە گەڕی 19ـیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆزی سلێمانی لە هەولێری بردەوە.
یارییەکە لە سلێمانی و لە یاریگای نەورۆز بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی 2 بە سفر لە بەرژەوەندی یانەی نەورۆز کۆتایی هات.
بۆ ئەم یارییە هاندەرێکی زۆر روویان لە یاریگای نەورۆز کردبووە و بەجۆش و خرۆشەوە هانی یانەکەیان دەدا و لە کۆتایی یارییەکەشدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بردنەوەیە دەربڕی.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری