دەست بەکارکردن کرا

لە ماوەی سێ مانگدا شەقامە سەرەکیەکانی گوندی کۆری تەواو دەبن 

964+

توانا نەقی

به‌ردی بناغه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی زۆنی B لە گوندی كۆری دانرا و شارەوانیش دەلێت لە ماوەی سێ مانگدا پرۆژەکە تەواو دەبێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، به‌ گوژمه‌ی زیاتر لە 377 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ زۆنی B گوندی كۆری دانرا و له‌ ماوه‌ی سێ مانگیشدا ته‌واو ده‌كرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم وتی، درێژی شەقامەکان زیاتر لە دوو کیلۆمەتر و 700 مەتر دەبن و لە ماوەی 100 رۆژدا کارەکانی ئەو پرۆژەیە تەواو دەکرێت.

تێچووی تەواوی پرۆژەکە 377 ملیۆن و 581 هەزار دینارە و لەسەر رێژەی 15%ـی داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت و رووبەری پرۆژەکە 61 هەزار مەتر دوجا دەبێت.

پرۆژەكە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شوێنە دەبێت بە تایبەتی لەڕووی شەقامسازی و ئاسانكاریی هاتوچۆوە

گوندی کۆری یەکێکە لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر و دەکوێتە پشتەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێرەوە.

302 خاوەن زەوی لە گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە

302 خاوەن زەوی لە گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە