مانگرتووان ناتوانن
سبەینێ مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی دەچنە هەولێر
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بڕیارە سبەینێ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سنووری سلێمانی بچنە هەولێر و لەوێ خۆپیشاندان بکەن.
عوسمان گوڵپی وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی بە 964ـی وت، سبەینێ مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ناوچەکانی ترەوە دەچنە هەولێر.
وتیشی، بەڵام مانگرتووان لەبەر دۆخی تەندروستیان و نالەباری کەشوهەوا ناتوانن خێمەکە جێبهێڵن و لەگەڵیاندا بن بەڵام سوپاسی پشتگیری هەموو لایەک دەکەین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی