"ئەو باشە نیم بەڵام سلف ئەگێڕم"

مستەفا ئەحمەد: مانگرتووەکان بۆ سواڵکردن لێرە نین و ئەوەی شعوری هەبێت پشتگیرییان دەکات

+964

دیلان محەمەد -سلێمانی

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد ئەمڕۆ لەناو خێمەی مانگرتووەکانی سلێمانی بوو، هەر ئەوەندەی مایکی 964 چووە بەردەمی ئەوەی لە دڵیدابوو نەیهێشتەوەو هەمووی هەڵڕشت.

مستەفا ئەحمەد هونەرمەندێکی دیارەو خەڵک خۆشیان دەوێت، هەر جارێکیش ناڕەزایی و گردبوونەوەو چالاکی هەبێت ئەوی لێیە.

دیلان محەمەد لە حاڵی تەندروستی پرسی، ئەویش وتی ”وەڵا باش نیم، بەڵام کورد وتەنی سلف دەگێڕم، تا ئێستا سێجار قەستەرەو باڵۆنم بۆ کراوە”.

ئەمڕۆ شەممە 08.02.2025 سەرماو باو بۆرانێکی زۆر لە سلێمانی هەبوو، بەو حاڵەش مستەفا ئەحمەد چووبووە لای مانگرتووەکان، لە کاتێکدا پزیشکەکان پێیان وتووە نابێت سەرما لێی بدات و هیلاک ببێت، لەوێ بە پەیامنێری 964ی وت ”دارو بەرد و تەیرو تیور پشتگیری مانگرتووەکان دەکات، یەکێک تۆزێک شعوری ئینسانی هەبێت دەبێ پشتگیریان بکات”.

مستەفا ئەحمەد زۆر توڕەبوو لە دۆخی کوردستان و وتی ”حوکمڕانی وا خراپ لە هەموو دنیا نەبووە..لە کوێی بووە کرێکاری بە خەڵک بکەیت و کرێکەی نەدەیتێ؟”.

نموونەی گۆڕانکارییەکانی سوریای هێنایەوەو وتی ”هەر دوێنێ بوو کوڕەکەی حافز ئەسەد وەک رێوی گەڕ رایکرد.. ئەمانە بۆ نازانن وەک ماندێلاو گاندی بژین”.

بەم سەرمایە بەردەم خێمەی مانگرتووان جمەی دێ و بەرناکەو...

بەم سەرمایە بەردەم خێمەی مانگرتووان جمەی دێ و بەرناکەوێ