دیمەنی ئەو دوو تاپڕەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری بازیان
دوو راوچی بە تاپڕەکانیانەوە دەستگیر کران
964+
تونا نەقی
لە سنووری سەروچاوەی بازیان بە تۆماتی راوکردن لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دوو کەس دەستگیر کران.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گەندی سەروچاوەی سەربە قەزای بازیان دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کراون.
دەشڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنیاندا دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەکی تاپڕ و چوار فیشەکی تاپڕەکان.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو کەسە کراوەتەوە و ئاراستەی دادوەر کراوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرێتە بەر.