هاوڵاتیان بە ناچاری دەیكڕن
دوکاندارێک: نرخی مۆبایل و تابلێت دوو قات گران بوون
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بههۆی خوێندنی ئۆنلاین و نههاتنی كهلوپهل له دهرهوهی وڵان بههۆی شهڕهوه، نرخی مۆبایل و تابلێت گران بوون، دوكاندارێكیش به 964ی وت، نرخهكان دوو قات گران بوون و كهلوپهلی نوێیش نایهت
خوێندنی ئۆنلاین بڕیاری وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای كوردستانەوە بەهۆی بارودۆخی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل و ئێران، كە كوردستانیش كەوتووە ژێر هێرشی مووشەك و درۆن، بەبێ ئەوەی لایەنێكی شەڕ بێت، ئەم بڕیارەش وای كرد نرخی مۆبایل و تابلێت و ئینتەرنێت لە بازاڕی كوردستان گران بێت.
حوسێن وەهاب كریارە بۆ 964 وتی، بارگرانییەكی زۆر هەیە لەسەر شانی خێزان لەم بارودۆخەدا، برایەكی بچووكم هەیە هەر داوا دەكات ئایپاد و مۆبایلی تازەی بۆ بكڕین.
شێرزاد فەرهاد خاوەن دوكانی فرۆشتنی مۆبایلە و بۆ 964 وتی، هەموو كەلوپەلەكانی تایبەت بە تەكنەلۆجیا گران بووە، تابلێت 50 هەزاری هاتووەتە سەر و هاوڵاتیان دێین بە ناچاری بۆ منداڵەكانیان دەیكڕن.
مەبەست ئەیوبیش بەهەمان شێوە دوكانی مۆبایلی هەیە و بۆ 964 باس لە گرانی نرخی تابلێت دەكات و دەڵێت، هاوڵاتیان داوای شتی هەرزان و گونجاو دەكەن، بەڵام تابلێت پێشتر بە 70 هەزار بوو، ئیستا لە شوێنی جوملە بە 124 هەزار دینارە بە تەواوی نرخی دوو قات گران بووە.
محەمەد سابیر وەستای چاككردنەوەی مۆبایلە و دەڵێت، هاوڵاتی زۆر رووی لە چاككردنەوەی مۆبایل و تابلێت كردووە، چونكە ناچارە و پێویستی پێی هەیە.
گرانبوونەكە هەر مۆبایل و تابلێت نییە و ئەوەنا رەزوان محەمەد فرۆشیاری ئامێرەكانی ئینتەرنێتە و بۆ964 دەڵێت، ئامێرەكانی ئینتەرنێتیش گران بوون بەهۆی خوێندنی ئۆنلاین، جگە لەوە ئینتەرنێتیش زۆر خراپە و بەكارهێنەران گلەیی زۆریان هەیە و پێویستە چارەسەر بكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا