بەرنامەی شقارتە ئەڵقەی 3

زەمەن چەندە گۆڕاوە

ژووری هەواڵ

40 ساڵ بەر لە ئێستا تا سێی ناوەندیت بخوێندبا دەتتوانی وەک مامۆستا وانە بڵێیتەوە
ئێستا تا پۆلی سێی ناوەندی دەخوێنێت نازانێت رستەیەک بخوێنێتەوە
40 ساڵ بەر لە ئێستا ئاواتی هەموو ماڵێک هەبوونی تەلەڤزیۆن بوو
کەچی ئێستا هەموو ئاواتی تەلەڤزیۆنەکە ئەوەیە جارێک ماڵەکە بەدیارییەوە دابنیشن
جاران دایکەکان خوا خوایان بوو منداڵەکانیان لە کۆڵان و یاری کردن بێنەوە ماڵەوە
ئێستا دایکەکان خوا خوایانە منداڵەکانیان لەماڵ بچنە دەر و لە کۆڵان و یاری بکەن
جاران خەڵک لە دیوەخانی ماڵەکەیەوە میوانداری خەڵکی دەکرد
ئێستا لە لایڤی تیکتۆک میوانداری خەڵک دەکرێت
جاران بۆ خوێندن چونکە دەفتەری زیادە نەبوو خوێندکار ناچار بوو دەفتەرەکە بسڕێتەوە و دووبارە بینووسێتەوە
ئێستا بۆ خوێندن چونکە لە ئایپادەکە جێگا نییە ناچارە شتی کۆن بسڕێتەوە دووبارە دەست پێبکاتەوە
جاران تەنیا میوزیکی دەستپێکی گۆرانییەکان سێ دەقە بوو
ئێستا تەواوی گۆرانییەکان ناگەن بە سێ دەقە

چاوان لە بەرنامەی ئەمجارەی شقارتەوە ئاوا بەراوردی جاران و ئێستا دەکات.