فەڕەنسا داوایکردووە

بەریتانیا “قاچاخچییەکی” کوردی دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

دوو داواکراو بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە بەریتانیا دەستگیر کران کە یەکێکیان هاوڵاتییەکی کوردی هەرێمی کوردستانە، دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان دەڵێت، تۆمەتی سپیکردنەوەی پارەشیان لەسەرە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگاکە، تۆمەتبارەکان رۆژی 5.2.2025 لە لەندەن دەستگیرکراون کە پێکهاتوون لە هەریەکە لە “لولزم براهاجی” ئەلبانی، تەمەن 47 ساڵ و “رێبین شەریف” عێراقی، تەمەن 25 ساڵ.

دوو قاچاخچییەکە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و لەلایەن فەڕەنساوە داواکراون، لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا کۆچبەریان بە بەلەم لە رێگەی قاچاخ پەڕاندووەتەوە.

لە داواکەی فەڕەنسادا هاتووە، ئەو دوو قاچاخچییەک لە ساڵی 2022دا کۆچبەریان لە کەناڵی ئینگلیز، لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا گواستووەتەوە، جگە لەوەش تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و ئەنجامدانی تاوانی رێکخراو.

لە 15ـی مانگی رابردووشدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە کارێکی هاوبەشدا سێ كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیركرد کە بە رێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.

بەریتانیا وەڵامی دایەوە؛ قاچاخچییەکان دەکەینە ئامانج ...

بەریتانیا وەڵامی دایەوە؛ قاچاخچییەکان دەکەینە ئامانج و بازرگانییەکەیان تێکدەشکێنین