لەناو بەغدای پایتەخت

حەوت ملیۆن حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە رێگەی چاودێریكردنی وردەوە، توانیویانە دەست بەسەر بارهەڵگرێكدا لە جۆری (تڕێلە) بگرن، كە لەناویدا زیاتر لە حەوت ملیۆن دەنك حەبی كەپتاگۆنی تێدا بووە.

حەبی کەپتاگۆن لە مادەی ئەمفێتامین دروست دەکرێت و بەشێوەیەکی سەرەکی لە سووریا و لوبنان بەرهەم دە‌هێندرێت و یەکێکە لە مادە هۆشبەرە مەترسیدار و قەدەغە کراوەکان.

لە بەیانێکدا وەزارەتەکە ئەوەی وتووە، پڕۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە لە بەغدای پایتەخت بووەو لە ‌ئێستاشدا شوفێرەكەی دەستگیركراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە.

ساڵی 2024 لە عێراق، نزیكەی 10 هەزار كەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، هەروەها بە گوێرەی داتای وەزارەتەکە زیاتر لە پێنج هەزار كەسیان دادگایی كراون.

لە کەرکوک 16بازرگان و ئالودەبووی مادەی هۆشبەر دەستگیر ک...

لە کەرکوک 16بازرگان و ئالودەبووی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران