"دوامان لێ نەکردوون مانگرتن بشکێنن"

پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ داواکاری مانگرتووانی سلێمانی دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکانی سلێمانی دەکات.

ئەمڕۆ لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی خێمەی مانگرتووانیان کرد و د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “داواکارییەکانمان لێ وەرگرتن و بڕیارماندا لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەیەکی پەرلەمانی پێکبهێنین بۆ ئەوەی بەدواداچوونێکی کرداری بۆ ئەم بابەتە بکەین تاوەکو بگەین بە چارەسەرێکی ریشەیی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، فشارەکانیان بۆ جێبەجێکردنی داواکاری مانگرتووان بۆ سەر هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەستپێدەکات.

د. بڕیار رەشید وتیشی، “داوامان لە مانگرتووان نەکردووە مانگرتنەکەیان بشکێنن، تەنها پێمان وتوون، تەندروستی ئەوان بۆ ئێمە زۆر گرنگە و چ مان بشکێنن و چ نەیشکنن، پشتگیریان دەکەین”.

ئەمڕۆ هەینی 7.2.2025 لە 11یەمین رۆژی مانگرتنەکەیاندا، فەرمانبەران و مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی بڕیاریاندا وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتبکەنەوە و رایانگەیاند، “یان مردنێکی شکۆمەند یان جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان بە سەربەرزی”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مانگرتووان چارەسەرە پزیشکییەکان رەتدەکەنەوە

مانگرتووان چارەسەرە پزیشکییەکان رەتدەکەنەوە

شارەوانیى سلێمانى بەهاناى مانگرتووانەوە دەچێت

شارەوانیى سلێمانى بەهاناى مانگرتووانەوە دەچێت